سوپای پاسداران کوژرانی بەرپرسێکی باڵای راگەیاند
وێستگەنیوز-
سوپای پاسدارانی ئێران کوژرانی سەرۆکی هەواڵگریی سوپای پاسدارانی لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر تاران راگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە 6ی نیسانی 2026، سوپای پاسداران لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تێلێگرام بڵاویکردەوە، "لیوا مەجید خادمی، سەرۆکی بەتوانا و خوێندەواری رێکخراوی هەواڵگریی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆریستیی تاوانکارانەی دوژمنی ئەمریکی-زایۆنی کوژراوە".
سوپای پاسداران وردەکاریی زیاتری لەبارەی شوێنی کوژرانی مەجید خادمی ئاشکرانەکردووە.
AM:11:33:06/04/2026
ئهم بابهته 168
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت