تۆڕی هاوپەیمانی 19: لە مانگی رابردوودا تەنها 18 چالاکی ئەنجام دراوە
وێستگەنیوز-
تۆڕی هاوپەیمانی 19 ئاماری چالاکییەکانی مانگی ئاداری 2026ی بڵاوکردەوە و بەراورد بە مانگی شوبات چالاکییەکان کەمتر بوون.
تۆڕی هاوپەیمانی 19 رایگەیاند، "لە مانگی شوباتدا تۆڕی هاوپەیمانیی 19، 35 چالاکیی ناڕەزایی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا تۆمار کرد. بەڵام، لە مانگی ئازاردا، ژمارەی چالاکییەکان بە رێژەی 51% دابەزیوە بۆ چالاکی 18".
ئاماژە بەوەکراوە، "ئەم کەمبوونەوەیە دەکرێت بۆ چەند هۆکارێک بگەڕێندرێتەوە، لەوانە، بەڕێوەچوونی جەژنە ئایینی و نیشتمانییەکان، بەرزبوونەوەی ناسەقامگیریی ناوچەیی و نیگەرانییە ئەمنییەکانی پەیوەست بە شەڕی ناوچەکە، و گۆڕانی سەرنج و ئەولەویەتی گشتی بەرەو پێشهاتە مرۆیی و ئەمنییەکان".
بەپێی ئاماری تۆڕی هاوپەیمانی 19 بێت، لە مانگی ئاداری 2026 لە شارەكانی هەرێمی كوردستان، هاوڵاتیان (18) چالاكی نارەزاییان رێك خستووە، شێوازی نارەزاییەكان:
- 8 كۆنگرە، 6 گردبوونەوە، 2 شەقام داخستن، 1 رێپێوان، 1 بایكۆت.
نارەزاییەكان بەپێی شوێن:
13 چالاكی لە سلێمانی، 1 چالاكی لە هەولێر، 1 چالاكی لە هەڵەبجە، 2 چالاكی لە ئیدارەی راپەرین، 1 چالاكی لە ئیدارەی سۆران.
جۆری داخوازییەكان:
5 خزمەتگوزاری، 3 شایستە داراییەكان، 3 مافی خاوەن موەلیدە ئەهلییەكان، 2 مافی خاوەن فرۆشتگای قوتابخانەكان، 1 مافی ژنان، 1 مافی قوربانیانی جینۆساید، و 3 چالاکی داخوازی جیاجیا بوون.
PM:02:55:05/04/2026
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت