شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات
وێستگەنیوز-
بڕیارە ئەمڕۆ بۆ کۆبوونەوە لەسەر چەند پرسێک شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات.
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە میدیای پارتی راگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی نیسانی 2026، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات".
باسی لەوەشکردووە، "فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەرۆکایەتیی شاندەکەی هەرێمی کوردستان دەکات".
ئەو پەرلەمانتارە وتی، "شاندەکە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیی عێراق کۆدەبێتەوە و چەند پرسێکی دارایی تاوتوێ دەکەن".
PM:12:15:05/04/2026
ئهم بابهته 216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت