کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەی باران دەبارێت


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی نیسانی 2026، کاتەکانی بەیانی تا دوانیوەڕۆ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور و بوونی تۆزێکی سووک لە کەشی هەندێک ناوچە لە دوانیوەڕۆ ئەگەری بارانی کورتخایەن هەیە لە سەر ناوچەی جیاجیا بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان و سنوورییەکان لە ئەنجامی شێداری خاک و بوونی شێی بەرز لە هەوادا ئەگەری گۆڕانکاری هەیە بە بارینی باران و دروستبوونی کەشێکی نا سەقامگیر لە ناوچەیەکی دیاریکراو لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە سنووری پارێزگای سلێمانی ئەگەری زیادبوونی خێرای بای هەیە بۆ سەرووی 25 کم لە کاتژمێرێکدا لە شەودا دووبارە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەورو ساماڵ، سەبارەت بە سەنتەری پارێزگاکان سەنتەری سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە ئەگەری بارانبارینی لە دوانیوەڕۆ هەیە بە شێوەی نمە بارانی کەم لە هەندێک کاتی دوانیوەڕۆ و دەبێت لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی تۆزێکی کەم و بوونی شێ لە هەوادا و پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 19 پلەی سیلیزی
پیرمام: 14 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 18 پلەی سیلیزی
دهۆک: 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی

ئاماژەی بەوەدا، "سبەى دووشەممە 6ی نیسانی 2026، کەشی هەرێم لە کاتەکانی بەیانی تا نیوەڕۆ ئاسمان نیمچە هەورە دەبێت، لە دوانیوەڕۆ ئەگەری نمە باران و هەورە تریشقە هەیە لەسەر هەندێک ناوچە شاخاوییە بەرزەکان، ئەگەری بارانبارین هەیە لە ئێوارەی رۆژی دووشەممە لە ناوچەی جیاجیا بگرێتەوە بە بوونی هەورە تریشقەو هەندێک ناوچە لێزمە بارانی بەهاری دەبێت هەندێک ناوچەی تر کەشەکەی نیمچە هەور بێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 20 پلەی سیلیزی
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی
سۆران: 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
دهۆک: 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی

کەشناسیی هەرێم دەڵێت، "لەئێستادا هەرێمی کوردستان لە ژێر کاریگەری هیچ شەپۆڵێکی باران بارین نییە ئەوەی لە پێشبینیەکان هەیە کەشی وەرزی بەهاری بە بوونی باران لە ناوچەیەک و ناوچەیەکی تر ئاسمانی نیمچە هەور بێت و ناوچەیەکی تر ئاسمانی ساماڵ بێت، واتە دروست بوونی هەر کەشێکی ناسەقامگیر پێشبینی ناکرێت بەهۆی خێرای پڕۆسەی چڕبوونەوەی هەورەکەو باران بارینێکی لەناکاو ".


PM:12:10:05/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت