وەفدێکی باڵای یەکێتیی و گۆڕان لە سلێمانی کۆبونەوە
وێستگەنیوز-
وەفدێکی باڵای بزووتنەوەی
گۆڕان، ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی
کرد. سەردانەکە لە چوارچێوەی کارنامەی نوێی سەرکردایەتی بزووتنەوەکەدایە بۆ گفتوگۆکردن
لەسەر دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە.
میدیاکانی گۆڕان
بڵاویانکردەوە ئامانجی سەرەکی دیدارەکە، گەیاندنی بەرنامەی کاری نوێی سەرکردایەتی
سیاسیی بزووتنەوەی گۆڕانە بە لایەنە سیاسییەکان، کە دوای کۆنفرانسی ١٦ی شوباتی ئەمساڵ
لە کەرکوک، کارەکانیان دەستپێکردووە.
لە کۆبوونەوەکەدا، جگە
لە تاوتوێکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان، بارودۆخی سیاسیی ئێستای هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە بە گشتی تەوەری
سەرەکی گفتوگۆکان بوون.
PM:12:15:04/04/2026
ئهم بابهته 528
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت