قوباد تاڵەبانى: کورد لەوە مەزنترە دوژمنانی بتوانن لەناوی ببەن
وێستگەنیوز-
قوباد تاڵەبانى جێگرى
سەرۆکی حکومەتى هەرێم، ئەمڕۆ شەممە 4ى4ى2026 لە یادى 46ـەمین ساڵیادی جینۆسایدى کوردى فەیلیدا
پەیامێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند: نەتەوەی کورد لەوە مەزنتر و ڕەسەنترە کە دوژمنانی
بتوانن لە ڕێگەی تاوانەکانی جینۆساید، ڕاگواستن، زەوتکردنی ناسنامە یان هەر کردەوەیەکی
دڕندانەی دیکەوە لەناوی ببەن.
دەقى پەیامەکەی قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆک وەزیرانى حکومەتى هەرێمى کوردستان:
نەتەوەی کورد لەوە مەزنتر
و ڕەسەنترە کە دوژمنانی بتوانن لە ڕێگەی تاوانەکانی جینۆساید، ڕاگواستن، زەوتکردنی
ناسنامە یان هەر کردەوەیەکی دڕندانەی دیکەوە لەناوی ببەن. لە قۆناغە جیاوازەکانی مێژوودا،
هەوڵی بێئومێدانە بۆ سڕینەوەی ناسنامەی پێکهاتەکانی گەلی کورد دراوە، بەڵام ئەو
تاوانانە نەک هەر نەیانتوانی ئیرادەمان تێکبشکێنن، بەڵکو هەستی هاوپەیوەندی و
هاوچارەنووسییان لەناوماندا بەهێزتر کرد.
لە ٤٦ـەمین ساڵیادی جینۆساید
و وڵاتبەدەرکردنی خوشک و برا کوردە فەیلییەکانماندا، سەری ڕێز و نەوازش لە ئاست گیانی
پاکی شەهیدان و قوربانییان دادەنەوێنین و جارێکی دیکە جەخت لە یەکێتیی چارەنووسمان
دەکەینەوە.
PM:12:00:04/04/2026
ئهم بابهته 204
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت