پێشبینی کەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتوو راگەیەنرا
وێستگەنیوز-
بەپێی پێشبینییەکانی
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور
دەبێت و نمە باران لە هەندێ کات و شوێنی جیا جیا دەبارێت.
بەپێی
پێشبینییەکە ئەمڕۆ شەممە 04-04-2026 ئاسمان
لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە هەندێ
کاتدا بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان و ناوچە سنووریەکان. خێراى با / لەسەر خۆ -
مامناوەند ( 10 – 20) کم/ک. ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت. پلەکانی گەرما /
کەمێک نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ. مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 –
9 ) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای
پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:
هەولێر 17 پلەی سیلیزی
پیرمام 14 پلەی سیلیزی
سۆران 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 12 پلەی
سیلیزی
سلێمانی 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 18 پلەی سیلیزی
دهۆک 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان 20 پلەی سیلیزی
هەروەها سبەی یەک شەممە
05-04-2026 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەزۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک
وە هەروەها بارینی نمە باران لە هەندێ کات و شوێنی جیا جیا. لە دوای نیوەرۆ پێشبینی
تاوە بارانی کورت خایەن دەکرێت لە سەرجەم ناوچەکاندا.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ
وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای
پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر 17 پلەی سیلیزی
پیرمام 13 پلەی سیلیزی
سۆران 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 10 پلەی
سیلیزی
سلێمانی 16 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 17 پلەی سیلیزی
دهۆک 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان 20 پلەی سیلیزی
AM:10:23:04/04/2026
ئهم بابهته 564
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت