ئیسرائیل: حزبوڵڵا دەتوانێت تا دوو مانگی تر له هێرشهكانی بەردەوام بێت
وێستگەنیوز-
ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە هەڵسەنگاندنەکانی دامەزراوە سەربازییەکان، ئاماژە بەوە دەکەن، حزبوڵڵا توانای هەیە، بەم ڕیتمەی ئێستا، بۆ ماوەی مانگێک تا دوو مانگی تریش، بەردەوام بێت لە هاویشتنی موشەک بەرەو ئیسرائیل.
ڕادیۆکە ئاماژەی بەوە کردووە حزبوڵڵا، هێشتا خاوەنی کۆگایەکی موشەکییە کە بە 8 تا 10 ههزار موشەک دەخەمڵێندرێت.
پێشتر، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە میانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی مانگی ڕابردوودا لە لوبنان، نزیکەی ههزار ئەندامی حزبوڵای کوشتووە، کە سەدان کەسیان سەر بە "هێزی ڕەزوان" و ژمارەیەکیشیان سەرکردەی باڵا بوون.
هەروەها لە بەیاننامەیەکدا ڕوونی کردووەتەوە، زیاتر لە 3 ههزار و 500 ئامانجیان لە ناوچە جیاجیاکانی لوبنان بۆردومان کردووە، لهوانه کۆگاكانی چەک و تهقهمهنی، سەکۆكانی هاویشتنی موشەک، بارەگاکانی سەرکردایەتی و کۆنتڕۆڵكردن.
PM:03:38:03/04/2026
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت