کەشناسیی هەرێم: کاریگەری نا سەقامگیری کەش بەردەوامی دەبێت


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.


کەشناسییی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ هەینی 3ی نیسانی 2026، بە گشتی ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوامی دەبێت بە تایبەت لەناوچە شاخاوییەکان کە هەندێک کات ئەگەری لێزمە بارانی دەبێت، کاریگەری نا سەقامگیری کەش بەردەوامی دەبێت بۆ کاتەکانی درەنگانی شەو زیاتر لە ناوچەکانی رۆژهەلات پارێزگاکانی (سلێمانی و هەلەبجە) و تاکو کاتەکانی بەیانی شەممە دەمینێتەوە، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:

هەولێر 19 پلەی سیلیزی
پیرمام 16 پلەی سیلیزی
سۆران 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 11 پلەی سیلیزی
سلێمانی 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 18پلەی سیلیزی
دهۆک 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی

ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی شەممە 4ی نیسانی 2026، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە لە کاتەکانی بەیانیدا بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنوورییەکان، پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر 18 پلەی سیلیزی
پیرمام 13 پلەی سیلیزی
سۆران 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 9 پلەی سیلیزی
سلێمانی 15 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 16پلەی سیلیزی
دهۆک 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 20 پلەی سیلیزی


AM:10:23:03/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت