ئاسایشی هەولێر سێ کەسی بە تۆمەتی کوشتنی کۆرپەلەی دوانە دەستگیر کرد


وێستگەنیوز-

ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە بەڕێگای نایاسایی لەباربردنی کورپەلە و منداڵیان ئەنجام داوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2ـی نیسانی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند: سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە، کە بەڕێگای نایاسای هەڵساون بە لە بار بردنی منداڵ، بۆیە بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر هەرسێکیان دەستگیر کران.

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوە داوە، تۆمەتبارەکان بەبێ رەزامەندی پزیشک و رێنماییە تەندروستی و یاساییەکان، بە بەکار هێنانی دەرمانی تایبەت، هەڵساون بە لەبار بردن و کوشتنی دوو کۆرپەلەی دوانە.

هەروەها ئاشکرای کردووە، یەکێک لە تۆمەتبارەکان دایکی کورپەلەکانە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان ئاراستەی دادگا کراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.


PM:06:21:02/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت