ژنێک لە سنووری پارێزگای هەولێر خنکا
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕایگەیاند، "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی نیسانی 2026، ئاگادارکراینەوە لە بوونی تەرمی ژنێک لەناو ئاوی زێی گەورە لە سنووری قەزای خەبات".
ئاماژەی بەوەکراوە، "تیمی ژێرئاوکەوتنی قەزای خەباتی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکەوە و توانیان تەرمەکە دەربهێننەوە".
بەرگریی شارستانی هەولێر دەڵێت، "پاش دەرهێنانەوەی، تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کرا".
PM:02:49:02/04/2026
ئهم بابهته 108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت