کەشناسیی هەرێمی کوردستان: ئەمڕۆ بارانبارین دەستپێدەکات و سبەینێش بەردەوام دەبێت


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی نیسانی 2026، لە ئەنجامی کاریگەری نزمە پەستانی دەریای سپی ناوەڕاست ئاسمانی هەرێم بەگشتی هەوری تەواو دەبێت، لەکاتەکانی دوانیوەڕۆ شەپۆلێکی دابارین سەرەتا لە ناوچە سنوورییەکانی رۆژئاوا (پارێزگای دهۆک) بەشێوەی نمە بارانی کەم بۆ مام ناوەند دەستپێدەکات، پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە تەواوی ناوچەکانی دیکەی هەرێم دەگرێتەوە، بۆ کاتەکانی شەو کاریگەری لاواز دەبێت بۆ نمە بارانی پچرپچر ی لابەلا، هەروەها پلەکانی گەرما 1 بۆ 3 پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:

هەولێر 19 پلەی سیلیزی
پیرمام 16 پلەی سیلیزی
سۆران 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 8 پلەی سیلیزی
سلێمانی 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 18پلەی سیلیزی
دهۆک 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 20 پلەی سیلیزی

ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی هەینی 3ی نیسانی 2026، بەهۆی بەردەوامی کاریگەری نزمە پەستانی ئاماژەپێکراو, ئاسمانی هەرێم هەر بە ناجێگری دەمینێتەوە، بۆیە بەگشتی نمە باران لەناوچە جیاجیاکاندا بەردەوامی دەبێت بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و لە ناوچەکانی تر بەشێوەی پچرپچر دەبێت، کاریگەری نا سەقامگیری کەش بەردەوامی دەبێت بۆ کاتەکانی درەنگانی شەو زیاتر لەناوچەکانی سنووری رۆژهەلات (پارێزگاکانی سلێمانی و هەلەبجە) و تاکو کاتەکانی بەیانی شەممە دەمینێتەوە، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر 20 پلەی سیلیزی
پیرمام 14 پلەی سیلیزی
سۆران 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 8 پلەی سیلیزی
سلێمانی 18 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 20 پلەی سیلیزی
دهۆک 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی


AM:11:08:02/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت