کەشناسیی هەرێم: سبەینێ بارانبارین دەستپێدەکاتەوە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی نیسانی 2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێک کات دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرما 2 بۆ 4 پلە بەرزدەبێتەوە بەراوورد لە تۆمارکراوی دوێنێ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:

هەولێر 19 پلەی سیلیزی
پیرمام 15 پلەی سیلیزی
سۆران 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 11 پلەی سیلیزی
سلێمانی 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 19 پلەی سیلیزی
دهۆک 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی

ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی پێنجشەممە 2ی نیسانی 2026، ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پاشان بۆ کاتەکەکانی دوانیوەرۆ ئاسمان بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت، شەپۆلی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە سەرەتا لەسەر سنووری پارێزگای دهۆک نمە باران و بارانێکی مام ناوەند دەبێت، پاشان شەپۆلەکە درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە باران بەشێوەیەکی نمە باران و بارانی مام ناوەند دەبێت و رێژەی بارانبارینەکە لەسەر سنووری پارێزگای دهۆک زیاتر دەبێت بەراورد بە پارێزگاکانی تر، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر 20 پلەی سیلیزی
پیرمام 16 پلەی سیلیزی
سۆران 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 10 پلەی سیلیزی
سلێمانی 19 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 20 پلەی سیلیزی
دهۆک 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 25 پلەی سیلیزی


PM:12:24:01/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت