ئاراس شێخ جەنگی: ناتوانم بگەڕێمەوە سلێمانی و سەردانی لاهور شێخ جەنگیم نەکردووە
وێستگەنیوز-
ئاراس شێخ جەنگی، برای لاهوور شێخ جەنگی رایدەگەیەنێت، سەردانی لاهور و پۆڵاد شێخ جەنگی لە زیندان نەکردووە، بەڵام تەندروستییان باشە.
ئەمڕۆ سێشەممە 31ی ئاداری 2026، ئاراس شێخ جەنگی بە کوردستان 24ی راگەیاند، "هەریەکە لە لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی تاوەکو ئێستا لە زیندانن و ئازاد نەکراون و چاوەڕێی دادگاییکردنن".
ئاماژەی بەوەکرد، "کەسوکارەکانمان سەردانیان دەکەن و لە زیندان دەیانبینن، بەڵام تاوەکو ئێستا نەمتوانیوە سەردانیان بکەم، چونکە رێگە نادرێت بگەڕێمەوە سلێمانی و لە بەغدام، هۆکارەکەی دەبێت لە قوباد تاڵەبانی بپرسن، چونکە بەمنیان راگەیاندووە ناتوانی بگەڕێیتەوە سلێمانی".
ئاراس شێخ جەنگی وتی، "هەر یەک لە لاهور و پۆڵاد شێخ جەنگی لە زیندانی تاکەکەسین و ژوورەکانیان خراپ نین و تەلەفزیۆن لە ژوورەکانیان هەیە، زانیاری وردم لەلا نییە کە ژمارەی ئەو کەسانەی لەلایان زیندانیکراون چەندە، بەڵام نزیکەی 45 کەس دەبن، هەروەها تەندروستیان باشە و جێگیرە".
وتیشی، "بۆ دادگای تەمیزی هەولێر دووجار دۆسیەکە روانە کراوە، بەڵام دادگای سلێمانی کۆپی دۆسیەکەی ناردووە، ئەوراقە ئەسڵیەکانی نەناردووە".
PM:08:12:31/03/2026
ئهم بابهته 800
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت