رۆژێک پشووی فەرمی راگەیەندرا
وێستگەنیوز-
بەبۆنەی سەری ساڵی بابلی ئاشووری- بابلی کلدانی (ئەکیتۆ) حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژێک پشووی راگەیاند.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کودستان رایگەیاند، "سبەی چوارشەممە 1ی نیسانی 2026، بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکومەت و بەبۆنەی سەری ساڵی بابلی ئاشووری- بابلی کلدانی (ئەکیتۆ)، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت".
ئاماژە بەوەکراوە، "هاوکات لە دامودەزگا خزمەتگوزارییەکاندا دەوام بەشێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبێت".
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی دەڵێت، "رۆژی پێنجشەممە 2ی نیسانی 2026، دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە".
PM:06:50:31/03/2026
ئهم بابهته 124
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت