وەزارەتی بازرگانی راگەیەنراوێکی لەسەر بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان بڵاوکردەوە


وێستگەنیوز-

وەزارەتی بازرگانی عێراق سەبارەت بە دابینکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان راگەیاندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان کە دابەشکردنی بەشەخۆراک بە پێی پلان بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، 31ی ئادار 2026، وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند "دابەشکردنی بەشەخۆراک بەپێی پلان بەڕێوەدەچێت، کە دڵنیایی دەدات لە گەیاندنی بەشەخۆراک بۆ سەرجەم پارێزگاکان، ئەمەش دەبێتە کەمکردنەوەی هەڵاوسانی نرخەکان لە بازاڕ".

هەروەها هاتووە؛ "لە ساڵی رابردوودا بەشەخۆراکی 10 مانگیان دابەشکردووە، جگە لە دابەشکردنی 10 بەشە ئاردی مانگانەی هاووڵاتیان، دابەشکردنەکە بەردەوام دەبێت بەپێی بەرنامەی پەسەندکراوی حکومەت".

ئاماژە بەوەش کراوە کە "یەدەگی پێویستی ماددە خۆراکییەکانمان هەیە، بەمەش دەتوانرێت خواستی ناوخۆیی دابینبکرێت و چارەسەری حاڵەتە فریاگوزارییە جیاوازەکانیش بکات".

وەزارەتی بازرگانی عیراق لە کۆتاییدا دەڵێت، "بەردەوامین لە چاودێریکردنی کارەکانی دابەشکردنی بەشەخۆراک بەسەر بریکار و هاوڵاتیان".


PM:03:36:31/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 932 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت