عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: گرفت بۆ ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دروستبوو
وێستگەنیوز-
بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست
ئاشکرایدەکات کە ناردنی موچه‌ی موچه‌خۆران به‌بێ راده‌ستكردنی داهاتی نانه‌وتی هه‌رێمی
كوردستان راست نیه و ده‌شڵێت، "گرفت بۆ ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم
دروستبوه و پێویسته له‌بری لێدوان، بچنه به‌غدا و چاره‌سه‌ری بكه‌ن".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، له
هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "ئه‌وه‌ی
ده‌ڵێن: 120 ملیار نه‌ماوه و به‌هۆی ئه‌م دۆخه‌وه نه‌وت ڕاگیراوه و عێراق 100%
موچه ده‌نێرێت ڕاست نیه، عێراق داوای داهاتی ناوخۆ ده‌كات، هه‌رێم ده‌ڵێت، توانا‌مان
نیه به هۆی ئه‌م دۆخه‌وه گرفت بۆ به‌شێك له خاڵه سنوریه‌كان دروستبوه".
هەروەها دەنوسێت،
"ئێستا دو بژارده هه‌یه، تا ئێستا له‌سه‌ر هیچی ڕێككه‌وتن نیه، یه‌كه‌میان
ئه‌وه‌ی به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له گومرگ كه‌می كردوه ببڕن،
چونكه داهاتی باج و ڕسومات جێگیره، دوه‌میش بڕێكی نوێی جێگیر بنێرن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه،
"تكایه مه‌ڵێن، ده‌بێت هه‌مو ڕه‌خنه هه‌ر له عێراق بگرن واده‌كه‌ین، به‌یه‌ك
ده‌نگ ده‌ڵێن، عێراق تاوانباره عێراق سزای هه‌رێم ده‌دات، دوای ئه‌وه چی؟، ئه‌گه‌ر
به‌دیلتان هه‌یه هه‌مو هه‌ر با بكشێینه‌وه، ئه‌گه‌رنا ڕه‌خنه‌یه‌ك ته‌نیا بۆ خۆ
ده‌ربازكردن بێت و خه‌ڵكیش بێ موچه بێت، به‌های نیه".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح باسی
له‌وه‌شكردوه، "خاڵێكی دیكه، گرفتی ڕاگرتنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێمه
به بیانوی هه‌ڕه‌شه‌ی درۆنه‌وه، خاڵی به‌هێزی هه‌رێمیش تێپه‌ڕبونی 200 هه‌زار به‌رمیل
نه‌وتی كه‌ركوكه به بۆری هه‌رێم".
بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست
داوا دەکات، "ئەوەی پێویستە شاندێكی هەرێم بچێت و تا ئەم دۆخە تێدەپەڕێت ڕێککەوتن
بکات، بە لێدوانی توند تەنیا موچەی خەڵک دوادەکەوێت و هیچ پێشکەش ناکات، لێدوانی
توند مەوقیف و پلانی لەگەڵ نەبێت زیانی زیاترە".
PM:02:31:31/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 480
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت