رۆژێک پشووی فەرمی راگەیەنرا


وێستگەنیوز-

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی چوارشەممە لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەت پشووی فەرمییە و رۆژی پێنجشەممەش دەوام ئاساییە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە، 1ـی نیسانی 2026، بەپێی رۆژمێری فەرمیی حکومەت و بەبۆنەی سەری ساڵی بابلی ئاشووری-بابلی کلدانی (ئەکیتۆ)، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ئاماژەی بەوەشکرد، لە دامودەزگا خزمەتگوزارییەکاندا دەوام بەشێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبێت و رۆژی پێنجشەممە، 2ی نیسانی 2026، دەوامی فەرمی دەست پێ دەکاتەوە.


AM:11:45:31/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت