پۆلیسی هەولێر: لە شەڕەکەی کەورگۆسک 6 کەس گیانیان لەدەستداوە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت لە شەڕەکەی ناحیەی کەورگۆسک 6 کەس گیانیان لەدەستداوە و سێی دیکەش بریندار بوون.
 
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە٣١ی ئاداری ٢٠٢٦ لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی شەڕەکەی ناحیەی کەورگۆسک لە قەزای خەبات ئاماژە بەوە دەدات، "رووداوەکە لەنێوان بنەماڵەیەک بووە کە خاڵ و خوارزای یەکدین".
 
دەقی راگەیەنراوەکەی پۆلیسی هەولێر: 
 
دوای ئەوەی ئەمشەو کاتژمێر(١٠:٥٠) خولەک لە ناحیەی کەورگۆسک سەر بە قەزای خەبات لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کۆن لەنێوان بنەماڵەیەک کە خاڵ و خوارزای یەکدین، شەڕە تەقە روودەدات، بەم هۆیەوە شەش هاووڵاتی لە هەر دوو لای شەڕەکە کوژران و سێی دیکەش بریندار دەبن، بۆیە تیمەکانمان لە پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستبەجێ دەگەنە شوێنی رووداو و بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە رێکارە یاسایییەکان جێبەجێدەکرێت و یاسا سەروەر دەبێت.


AM:08:51:31/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت