گۆڕانكارییەكانی ناوخۆی یەكێتیی نیشتمانیی راگەیەنرا


وێستگەنیوز-

یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئەمڕۆ کۆمەڵێک گۆڕانکاریی ناوخۆیی حزبەکەی ئاشکراکرد و بە پێی زانیارییەکان ژمارەیەک کادیری باڵای یەکێتیی لێپرسراوی نوێ وەردەگرن.

بافڵ تاڵەبانی کە لەئێستادا سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە، لەئێستادا دەسەڵاتی موتڵەقی لەحزبەکەدا هەیەو زۆربەی بڕیارەکان ئەو یەکلای دەکاتەوە، بەڵام لەسەردەمی فرە باڵیدا بڕیار بەڕێکەوتن بوو لەگەڵ چەندین باڵی بەهێز. ئەوکات بڕیاری گۆڕانکاری بەخاوی دەڕۆشت و لەهەندێک کاتدا بڕیارەکان هەڵدەوەشاندەوە.

بە پێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز گۆڕانكارییەكانی ناوخۆی یەكێتی بەمجۆرەن:

-د. ڕێواز فائق لێپرسراوی مەکتەبی هەڵسەنگاندن و چاودێریی یەکێتیی

- كاروان گەزنەیی لێپرسراوی مەڵبەندی سۆران/ سەرەرای كاری وتەبێژەكەی

- کاروان یاروەیس لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقین

- سەرکەوت زەکی لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی

- ئەمەل جەلال لێپرسراوی بۆردی رێكخراوەكان

- کوردە عومەر لێپرسراوی مەڵبەندی

- عومەر ئەحمەد لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیان

-حەیدەری ئاسایش لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی ڕانیە

- جەزا سەید مەجید، لێپرسراوی بۆردی کۆمەڵایەتی

- سالار مەحمود لێپرسراوی ناوەندەکانی دەرەوەی یەکێتی


PM:07:20:30/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 4928 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت