یەکێتی گۆڕانکاری لەچەندین پۆستدا ئەنجامداوە


وێستگەنیوز -

بڕیارە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ گۆڕانکارییە ناوخۆییەکانی حزبەکەی بڵاوبکاتەوە.

لەمێژووی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان یەکەمجارە گۆڕانکاری نێوخۆیی حزبەکە بەشێوەیەکی هێمنی تێپەڕێت، ئەمەش بەهۆکاری ئەوەی یەکێتی ماوەی چەند ساڵێکە لەحزبێکی فرە باڵەوە گواستراوەتەوە بۆ تاقە جەمسەر، زۆرینەی باڵەکان تیایدا نەک لاوازبوون بەڵکو هەریەکەو بەشێوەیەک دورخرانەوە.

بافڵ تاڵەبانی کە لەئێستادا سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە، لەئێستادا دەسەڵاتی موتڵەقی لەحزبەکەدا هەیەو زۆربەی بڕیارەکان ئەو یەکلای دەکاتەوە، بەڵام لەسەردەمی فرە باڵیدا بڕیار بەڕێکەوتن بوو لەگەڵ چەندین باڵی بەهێز. ئەوکات بڕیاری گۆڕانکاری بەخاوی دەڕۆشت و لەهەندێک کاتدا بڕیارەکان هەڵدەوەشاندەوە.

پارتی دیموکراتی کوردستان وەک ڕکبەری یەکەمی یەکێتی لەناوچەکە زۆر جار توانجی ئەوەی لەیەکێتی دەگرت " نازانین کێ بڕیار بەدەستە لەناو یەکێتی ".

بەڵام لەئێستادا یەکێتی جیاواز لەجاران ژیانی حزبی و ڕێکخستنی بەڕێوەدەبات کە هێشتا دەرنەکەوتووە کە ئایا ئەم مەرکەزییەتە چی بەسەر یەکێتی دێنێت، باش و خراپی " یەکێتی نوێ " ئایندە دیاری دەکات ، نەک هەڵسەنگاندنەکانی ئێستای.

بڕیارە ئەمڕۆ گۆڕانکارییەکان ڕابگەیەنرێت، وێستگەنیوز سەرجەم گۆڕانکارییەکانتان بۆ دەگوازێتەوە.


PM:06:18:30/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت