یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریکرا


وێستگەنیوز-

شارەزایەکی گەردونناسی بە پشتبەستن بە بەڵگە زانستییەکان یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵی دیاریکرد.

ئەمرۆ دووشەممە 30ـی ئاداری 2026، سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی و گەردوونناسی وتی: ساڵانە ئەنجومەنی فەتوای سعودیە و وڵاتانی عەرەبی و هەرێمی كوردستان، دوای دوو مانگی ساڵی كۆچی لە جەژنی رەمەزانە، چاودێری بینینی مانگ دەكەن، بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، لە 10ی رۆژی (ذوالحجە) مانگی عەرەبی جەژن بەفەرمی رایدەگەیەنن، هەروەها بۆ ئەمساڵ رۆژی 27 مانگی 5 دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان.

وتیشی، بە پشت بەستن بە بەڵگە زانستییەکان 16 ی 5ی 2026 چەند کاتژمێرێک دوای نوێژی خەوتنان مانگ نوێ دەبێتەوە و لە هیچ وڵاتێک مانگ نابینرێت و دواتر لە ئێوارەی رۆژی 17ی 5ی مانگ، بە ئامێری تەلەسکۆپ هیلالی مانگ دەبینرێت، واتە لە رۆژی 18ی مانگ فەڕیزەی حەج دەستپێدەکات و ئەو چەند رۆژە 9 رۆژی (ذوالحجة)یە و وەستانە لە کێوی عەرەفە، تا رۆژی 26ی 5 دەبێتە کۆتا رۆژی.


PM:04:44:30/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت