قۆناغێکی دیکەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەران دەستپێدەکاتەوە


وێستگەنیوز-

بە پێی راگەیەنراوێکی پارێزگای هەولێر، کارکردنی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی گەیشتووەتە کۆتایی و بە وتەی ئەو "لە ماوەیەکی نزیکدا قۆناخی حەوتەمی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەران دەستپێدەکات".

ئەمڕۆ دووشەممە، 30ـی ئاداری 2026، پارێزگای هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، بەگوێرەی پلانەکان کارکردن لە قۆناغی یەکەمی پشتێنەی سەوزایی هەولێر بەردەوامە، ئاماژەی بەوەشدا، بەشی یەکەمی ئەم قۆناغە لە کۆتاییدایە و بڕیارە سەدان هەزار داری زەیتوون و فستەق بچێندرێن، ئەمە پڕۆژەیەکی زۆر ستراتیژییە و سیمایەکی زۆر جوان و ژینگەیەکی تەندروست بە هەولێر دەبەخشێت.

لە بارەی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەران لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، تاوەکو ئێستا ناوی 82 هەزار فەرمانبەر و سوودمەند گەڕاوەتەوە، راشیگەیاند، لە شەش قۆناخی رابردوودا 38 هەزار پارچە زەوی دابەش کراوە و تیمەکان سەرقاڵی ئامادەکاریین بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا قۆناخی حەوتەم رابگەیەنین.


PM:04:09:30/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت