وەزارەتی پەروەردە لەبارەی تاقیکردنەوە بڕیاری نوێیدا
وێستگەنیوز-
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی لەبارەی تاقیکردنەوە بڕیاری نوێیدا.
ئەمڕۆ دووشەممە 30ی ئاداری 2026، وەزارەتی پەروردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان نووسراوێک ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان، ڕاپەڕین، سۆران، زاخۆ) و بەڕێوەبەرایەتیی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکان کرد.
وەزارەتەکە رایگەیاندووە، دوای راگەیاندنی پرۆسەی خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین، سەرجەم قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکانی سیستمی وەزارەتی پەروەردە و نێودەوڵەتییەکان ئاگاداردەکەینەوە کە:
1- هەموو هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەیەکی ناو قوتابخانەکان ڕادەگیرێت و بە هیچ شێوەیەک قوتابی/خوێندکار نایەتەوە ناو قوتابخانە، لەم قۆناغەدا تەنها پرۆسەی خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین ئەنجام دەدرێت.
2- هەر قوتابخانەیەک کە تاقیکردنەوەیەکی نێودەوڵەتی هەبێت و وابەستە بێت بە کات و ڕێککەوتی دەرەوەی وڵات و پاپەند بوونی لەسەر بێت، پێویستە پێشوەختە بە نووسراوی فەرمی وەزارەت ئاگادار بکاتەوە بۆ ئەوەی ئاسانکاری و ڕێگەپێدانی بۆ ئەنجام بدرێت.
PM:12:58:30/03/2026
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت