فڕۆکەیەکی گواستنەوەی سەربازیی هێزە ئاسمانییەکانی عێراق لە فڕۆکەخانەی بەغدا تێکشکێندرا
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ دووشەممە 30ی ئاداری 2026، سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، فڕۆکەیەکی گواستنەوەی سەربازیی لە جۆری "ئانتۆنۆف" سەر بە هێزی ئاسمانیی عێراق، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا تێکشکێندراوە.
سەرچاوەکە بە "بەغداد ئەلیەوم"ی راگەیاندووە، "فڕۆکەیەکی گواستنەوەی سەربازی لە جۆری An-32Bی سەر بە هێزی ئاسمانیی عێراق، بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی نیوەشەوی ڕابردوو، بۆ سەر بنکەی ئاسمانیی شەهید عەلا، بەشە سەربازییەکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، تووشی زیانی زۆر بووە".
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کردووە، "فڕۆکەکە لەسەر ڕێڕەوی فڕۆکەخانە وەستابوو، یەکێک لە مووشەکەکان بەر باڵی ڕاستی کەوتووە؛ ئەمەش هاوکات بووە لەگەڵ هاویشتنی چەندین مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بۆ سەر ناوەندی پاڵپشتیی دیپلۆماسیی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا".
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، "دواتر سەکۆکانی هاویشتنی مووشەکی جۆری گراد 122 ملم، دۆزراونەتەوە، کە لە ناوچەی پردی دیالە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی بەغداوە، ئاراستە کرابوون".
سهرچاوهكه ئاماژەی بەوەداوە، "هێزی ئاسمانیی عێراق خاوەنی 6 فڕۆکەی جۆری An-32B Clineـە، کە فڕۆکەی گواستنەوەی سەربازیی تاکتیکی یان مامناوەندن و بەشێکن لە پۆلی گواستنەوەی هێزی ئاسمانی، هەندێک لەو فڕۆکانەش بۆ ئەرکی بۆردومانی زەمینی بەکاردەهێنرێن".
AM:10:44:30/03/2026
ئهم بابهته 404
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت