کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەی بارانبارین بەردەوام دەبێت
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ دووشەممە 30ی ئاداری 2026، ئاسمانی هەرێم لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت بە تایبەتی لەناوچە شاخاوییەکاندا لەگەل دابارینی نمە باران لەزۆربەی ناوچەکان، هەروەها کەمێک بەفربارین لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکاندا, لەکاتەکانی نیوەرۆ تاوەکو ئێوارە ئەگەری تاوە باران و بروسکە هەیە لەناوچە جیاجیاکاندا وەک (سنووری پارێزگای دهۆک وە پارێزگای هەولێر)، پێشبینی دەکرێت تاکو کاتەکانی ئێوارە بەشێوەی پچرپچر بەردەوامی ببێت لەگەل ئەگەری تەرزە لەم سنوورانە، بۆ کاتەکانی درەنگانی شەو کاریگەری دابارین بەلاوازی دەمینێتەوە لەناوچە جیاجیاکان، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە (1- 3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 16 پلەی سیلیزی
پیرمام 12 پلەی سیلیزی
سۆران 12 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی 13 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 14پلەی سیلیزی
دهۆک 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی سێشەممە 31ی ئاداری 2026، ئاسمان لەنیوان هەور و نیمچە هەور دەبیت، لەگەل دابارینی نمە باران لە ناوچە جیاجیاکاندا لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ ئەگەری تاوە باران و بروسکە لە ناوچەکانی سنووری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و کەرکوک وە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەکرێت، لەم جۆرە کەشە ئەگەری تەرزە بارین دەکرێت، پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە کەش بەگشتی سەقامگیر دەبێتەوە ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆڕێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر 13 پلەی سیلیزی
پیرمام 16 پلەی سیلیزی
سۆران 13 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 2 پلەی سیلیزی
سلێمانی 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 14 پلەی سیلیزی
دهۆک 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی
AM:10:26:30/03/2026
ئهم بابهته 428
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت