دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماری هێرشەکانی 24 کاتژمێری ڕابردوی راگەیاند


وێستگەنیوز-

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماری هێرشەکانی رۆژی شەممە و یەکشەممە29 ی ئاداری راگەیاند.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە:

ئامارى رۆژی شەممە ٢٠٢٦/٣/٢٨



(٢) هێرشی درۆنی کاتژمێر ١١:٥٥ خولەکی شەو کراوەتە سەر شارۆچکەی کۆیە -کەمپی پەنابەران و
(١)هێرشی درۆنی کاتژمێر٢ی شەوی ٢٨-٢٠٢٦/٣/٢٩ کراوەتە سەر شارۆچکەی کۆیە.

ئامارى ڕۆژى یەک شەممە ٢٠٢٦/٣/٢٩

کاتژمێر(١٢:٠٥)خولەکی نیوەڕۆ (١)هێرشی درۆنی کراوەتە سەرگوندی زڕگوێز.

هیچ زيانێکی گيانى لەدەرئەنجامی هێرشەکان نەبووە.



PM:09:31:29/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 504 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت