رەوتی هەڵوێست نامەیەک ئاراستەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات


وێستگەنیوز-

پاش ئەوەی هەریەک لە مەسعود بارزانی و شاسوار عەبدولواحید سەبارەت بە کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمانی عێراق و دیاریکردنی سەرۆک کۆمار نامەی دژ بەیەکیان بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی نارد، سەرۆکی فراکسیۆنی رەوتی هەڵوێستی نیشتمانیش نامەیەک بۆ هەمان شوێن دەنێرێت.

لە نامەکەدا کە واژۆی د.ریبوار کەریم سەرۆکی فراکسیۆنی رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی لەسەرە هاتووە کە ئەوان "جەخت لەسەر گرنگی هەوڵدان بۆ بەدیهێنانی شایستە دەستوورییەکان دەکەینەوە، بەتایبەت هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ؛ چونکە ئێمە ئەم کارە بە پابەندبوون بە دەستووری عێراق و ڕێزگرتن لە متمانەی هاووڵاتیان دەزانین".

هەروەها دەنوسێت "وەک بۆ ئێوە ڕوونە ئەم پرۆسەی یاساییە ماوەیەکی زۆر دواکەوتووە و بارودۆخی ئێستا بەرگەی دواکەوتنی زیاتر ناگرێت".




PM:08:46:29/03/2026






ئه‌م بابه‌ته 2296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت