سوپای پاسدارانی ئێران: هێرشی درۆنی بۆ سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک بەڵگەی کاری تیرۆریستیی دووژمنانی هێرشکارە


وێستگەنیوز-

سوپای پاسدارانی ئێران لەبارەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە.


بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەندراوی ژمارە 49یدا رایگەیاند، "هێرشی درۆنی بۆ سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک، بەڵگەی کاری تیرۆریستیی دووژمنانی هێرشکارە، کە مێژووی ئەوەمان لە تیرۆری ناپیاوانەی بەرپرسانی باڵای ئێران و خەڵکی بێ گوناهی ئێران لەلایەن سوپا تیرۆریستییەکانی ئەمریکا و زایۆنیزم بینیوە".

ئاماژە بەوەکراوە، "ئەم کارە تیرۆریستییە دەرخەری هەوڵی پیسی دووژمنانی شەڕفرۆشە بۆ زیان گەیاندن بە ئاشتی، سەقامگیری و هاوکاریی ناوچەیی لەنێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێی".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "سوپای پاسداران ئەم هێرشە تیرۆریستییە شەرمەزار دەکات و ئامادەیی خۆی بۆ پارێزگاری و پاراستنی ئاسایشی دراوسێکان دەردەبڕێت لە رێگەی بەهێزکردنی هاوکاریی ئەمنی و پێکهێنانی قەڵخانی بەرگریی کۆیی لە ناوچەکەدا لە بەرامبەر شەڕفرۆشتنەکانی سوپای ئەمریکا و رژێمی زایۆنی".


PM:09:26:28/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو