ماکرۆن بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ شەممە 28ی ئاداری 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنيی لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساوە پێگەیشت.
بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێم بێت، لە پەیوەندییەکەدا، ماکرۆن بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە ئهمڕۆ کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک، هەروەها پشتگیریی بەردەوامی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق دووپات کردەوە.
ئاماژە بەوەکراوە، ماكرۆن سەرەخۆشیی لە نێچیرڤان بارزانی و خانەوادەی ئەو پێشمەرگانە کرد کە ڕۆژی 24ی ئەم مانگە لە هێرشە مووشەکییەکەی ئێراندا لە سۆران شەهیدبوون و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواست.
لای خۆیەوە، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەیوەندیی ماکرۆن و پشتگیریی بەردەوامی فەرەنسا و هەڵوێستە نێودەوڵەتییەکانی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.
لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، دوایین پێشهاتەکانی شەڕ و لێکەوتەکانیان تاوتوێکران و هەردوولا جەختیان لە گرنگيى چڕکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهاتنی شەڕ کردەوە.
PM:07:05:28/03/2026
ئهم بابهته 276
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت