شاسوار عەبدولواحید: من بێدەنگ بم هەموو هێزە ناڕازیی و بەناو ناڕازییەکانیش بێدەنگ دەبن


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ شەممە 28ی ئاداری 2026، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "پارتی و ئەوانەی سەر بە پارتین دژی رێککەوتنی نێوان ئێمە و یەکێتییە".


ئاماژەی بەوەکرد، "کە من بێدەنگ بم هەموو هێزە ناڕازیی و بەناو ناڕازییەکانیش بێدەنگ دەبن کە قسەش دەکەم هەموویان قسە بە ئێمە دەڵێن لەبری بە یەکێتی و پارتی بڵێن".

شاسوار عەبدولواحید، "پارتی حەزدەکات هەرچی جومگەکانی وڵاتە بەدەست خۆیەوە بێت و نەوت بفرۆشێت پارەکەی نەگەڕێنێتەوە بۆ حکومەت و حەزدەکات هەموو دامەزراوەکان بە دەست خۆی بێت و پەرلەمان نەبێت و کەسیش لێی نەپرسێتەوە".

وتیشی، "ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ یەکێتی کردوومانە بۆ بەرژەوەندیی خەڵکە و نەکرێت ئێمە بە سەربەرزانە لە رێککەوتنەکە دەچینەدەرێ".

راشیگەیاند، "رۆژانە لە بەغداوە 50 هەزار بەرمیل نەوت دێتە هەرێمی کوردستان بۆی بکرێت بە بەنزین و لیتری بدرێت بە 450 دینار، بەڵام نەکراوە و دەدزرێت، فراکسیۆنەکەمان لە بەغدا کار بۆ گێڕانەوەی ئەو نەوتە دەکات".


PM:05:51:28/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت