سەرچاوەکانی ئاو: 20 بەنداوی هەرێمی کوردستان سەرڕێژبوون
وێستگەنیوز-
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی
ئاوی هەرێم، ئاشکرایدەکات لەسەرجەم ناوچەکان نزیکەی 20 بەنداوی بچووک و مامناوەن پڕ
و سەرڕێژ بوون.
بێگەرد تاڵەبانی رایگەیاند: بە پێی پلانی زانستی وەزارەتمان و لە ڕێی بەڕێوەبەرایەتی
گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاو، بەشەونخوونی بەڕێوەبەری گشتی و بەرێوەبەر و کارمەندانمان
لە سەر پڕۆژەکان توانرا لە سەرەتایی وەرزی بارانەوە، سوود لە باران و داهاتی ئاوی
ئەمساڵ وەربگیرێ و ڕێژەیەکی زۆر باش ئاو کۆ بکرێتەوە و هاوکات سەلامەتی بەنداوەکان
بپارێزرێ.
روونیشی کردووەتەوە:
20 بەنداوی بچووک و مامناوەند بەتەواوی پڕبوون
و سەرڕێژ بوون لە تەواوی دەڤەرەکانی هەرێمی کوردستان.
بەنداوی دەربەندیخان
2.3 ملیار مەتر سێجا ئاوی تێدا کۆکراوەتەوە و بە پێی پلانێکی زانستی هەنگاو بە هەنگاو
پڕ دەکرێ.
بەنداوی دوکان 3.7 ملیار
م3 ئاوی کۆکردۆتەوە و ڕۆژانە بەڕێژەیەکی باش زیاد دەکات و پلانی کۆکردنەوەی زۆرترین
بڕی ئاومان لە کۆتای وەرزدا هەیە.
بەنداوی دهۆک ڕێژەیەکی
باش ئاوی زیادی کردووە و نزیکە لە پڕبوون و 47 ملیۆن م3 ئاوی تێدایە.
بەنداوی گۆمەسپان بڕی 20 ملیۆن م3 ئاوی خەزنکردووە کە 60% ئاوی کۆکراوەی ئەمساڵە
و بەردەوامە لە زیادبوون.
PM:03:18:28/03/2026
ئهم بابهته 124
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت