رێژەی بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بڵاوکرایەوە
وێستگەنیوز-
شارەزایەکی کەشناسی
پێشبینی کۆتایی هاتنی بارانبارین دەکات و
رێژەی بارانبارین لە پارێزگاکانی هەرێم ئاشکرا دەکات.
ئاراس جەبار، شارەزای
کەشناسی سەبارەت بەم شەپۆلەی بارانبارین کە هەرێم و ناوچەکەی گرتوەتەوە پێشبینی
دەکات؛ "تا ئێوارەی رۆژی دووشەمە 30/3/2026 کاریگەریەکانی بەچالاکی ئەمێنێتەوە
بە بارانی مامناوەند و پچر پچر و لەهەندێ کات و شوێنیشدا هەورە بروسکە و تاوە
بارانی بەخوڕی لەگەڵ ئەبێت ، بۆ رۆژی سێشەمەش 31/3/2026 کاریگەریەکانی بەلاوازی بەردەوامی
ئەبێت و لەهەندێ کات و شوێندا ئەگەری دروستبوونی هەورە بروسکە و بارانی کورت خایان
ئەبێت".
بە وتەی ناوبراو
"بەگشتی لەماوەی کاریگەری ئەم شەپۆلە زۆرترین باران لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای
دهۆک و دەڤەری بادینان و سنوری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و راپەرین ئەبارێت
و پاشان ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکوک و باکوری گەرمیان ،
بۆ ناوچەکانی ناوەراست و باشوری گەرمیان کاریگەری و ماوەی خایاندنی شەپۆلەکە لاواز
و کورت خایان ئەبێت".
ئاراس جەبار بڕی باران
لەماوەی کاریگەری ئەم شەپۆلە بەم شێوە پێشبینی دەکات:
پارێزگای دهۆک و ناوچە
شاخاویەکانی و ئیدارەی زاخۆ 20 - 40 ملم
سەنتەری پارێزگای هەولێر
و ناوچە نزمەکان 15 - 25 ملم
ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای
هەولێر و ئیدارەی سۆران بەگشتی 30 - 50 ملم
ئیدارەی راپەرین 30 -
50 ملم
پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە
و ناوچە شاخاویەکانیان لەگەڵ ناوچەکانی باکوری ئیدارەی گەرمیان 15 - 25 ملم
پارێزگای کەرکوک 5 -
10 ملم
ناوچەکانی ناوەراست و
باشوری ئیدارەی گەرمیان 3 - 8 ملم
بۆ رۆژی چوارشەمە
1/4/2026 کەش و هەوا لەتەواوی ناوچەکانمان جێگیر ئەبێت و ئاسمان بە زۆری ساماڵ ئەبێت.
PM:02:43:28/03/2026
ئهم بابهته 860
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت