پەیامی رۆژنامەنوسانی سلێمانی بە بۆنەی کۆچی دوایی رۆژنامەنوس مەبەست سەردار


وێستگەنیوز-

رۆژنامەنوسانی سلێمانی بە بۆنەی کۆچی دوایی رۆژنامەنوس و وێنەگر و مۆنتێری وێستگەنیوز، مەبەست سەردار پەیامێکی بڵاودەکاتەوە و دەنوسێت "کاکە مەبەست ، هەمیشە پڕ بو لە جوانی شیلەی حەزی بۆ ژیان، بۆ یەکبینین، لە دڵو رۆحیا بوو، هەمیشە بینینی شانەی لێومانی شیرین ئەکرد".

دەقی پەیامەکە:

کەس و کارو ئازیزانی کاکە مەبەست سەردار میدیاکارانی خۆشەویست.

ماتەمگێڕان...

جێی داخە ئەوەی لەمسەرەتای وەرزی

بەهارەداکۆی کردووینەتەوە خەمێکی گەورەیە نەکلەدایک بونی شکۆفەی باڵای گوڵێک ، خەمی لەدەستدانی ڕۆژنامەوان و هاوپیشەیەکی ئازیزمانە... ئازیزێک تاقسەی لەسەربکەین بۆنی موحیبەتی تەواو نابێت . ئەم لەدەستدانی ھاوڕێ و ھاوپیشەیەمان ئازارێکی بێ کۆتایە . بریا لەبری بۆنەیەکی ئاوا خەمگین ، بۆ پرۆژەیەکی بواری ڕۆژنامەوانیی و پەرەپێدانی زیاتری ئازادی ڕادەربڕین کۆبونایەتەوە ..

باسکردنی ئەم هاوپیشە خۆشەویستەمان هاوتەریبە بە باسکردنی مرۆڤێکی لێهاتوو و پڕ ئەزمون لە بوارەکەی خۆیدا کەسایەتیەک کە ھەمیشە دەمبەخەندەو هێمن ولە سەرخۆو سەنگین، گەنجێک هەمیشە مەیلداربوو بۆ کاری پێکەوەیی ، نموونەی مرۆڤێکی دەگمەن کە دووبارەبوونەوەشی دەگمەنە.

کاکە مەبەست ، هەمیشە پڕ بو لە جوانی شیلەی حەزی بۆ ژیان، بۆ یەکبینین،لە دڵو رۆحیا بوو، هەمیشە بینینی شانەی لێومانی شیرین ئەکرد.

سەرباری سوێ و ئازارەکەی، بەهیواین کۆستی لەم جۆرە هەمیشە وەکو دەرفەتێک بۆ کاری پێکەوەیی و تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگ و تەگەرانەی دێنە بەردەمی ڕۆژنامەوان و مێدیاکاران لێی بڕوانین.



لێرەدا دەمەوێت بە ناوی سەرجەم ڕۆژنامەوان و مێدیاکارانی سلێمانییەوە هاوخەمیی و بەشداریی و بەشکردنی باری گرانی ئەم کۆستە بە خانەوادە و کەسوکار و ئازیزانی کۆچکردوو بگەیەنین ، بە هیوام ئەم ئامادەییەمان لێرەدا ئاماژەیەکی قووڵ و ڕاستگۆیانە بێت بەوەی ئێمە لەگەڵتانین و لە ئاست ئەم ئازارە گەورەیەدا بە تەنیا جێتان ناهێڵین.

دووبارە هاوخەمیی خۆمانتان بۆ دووپات دەکەینەوە، درود و داوای ئارامی بۆ ڕۆحی هاوڕێ و هاوپیشەمان،لە یەزدانی مەزن دەخوازین، لەگەڵ سەبووریی و خۆڕاگریی بۆ ئێوە و هەموو ئەزیزانی کۆچکردووی خۆشەویستمان.

دو اناخۆشییتان بێت و پەروەردگار هەموو لایەک بپارێزێت و هەمیشە لەسەر خوانی دڵخۆشیی و ئاشتیی و کامەرانیی کۆمان بکاتەوە.

هاوڕێ گیان

هەمیشە پەروانەی یادگاریەکانت. بەسەر سەری خەیاڵمانەوەیەو لە یادت ناکەین

..

.........ڕۆژنامەنوسانی سلێمانی


پەیامی رۆژنامەنوسانی سلێمانی لە رێوڕەسمێکدا بە بەشداری ژمارەیەک لە رۆژنامەنوسان و بنەماڵەو خزم و کەسوکار و هاوپیشەکانی رۆژنامەنوسی کۆچکردوو مەبەست سەردار، لەلایەن سیروان غەریب بەرپرسی دەزگای میدیایی وێستگەنیوز پێشکەش کرا.


https://www.facebook.com/share/v/185jhqgmpJ/

 


PM:01:33:28/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت