بڕیار لەسەر دەستپێکردنەوە دەوامی ناوەندەکانی خوێندن درا


وێستگەنیوز-

لە کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە بڕیار لەسەر دەستپێکردنەوە دەوامی ناوەندەکانی خوێندن درا.

لە راگەیەنراوێکی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە کە بە ئاماژە بە کۆبوونەوە ڕۆژی هەینی ڕێککەوتی 27 ی 3 ی 2026؛ دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێککەوتی 29 ی 3 ی 2026.

بە پێی راگەیەنراوەکە پاشتر هەردوو وەزارەت لە ڕاگەیەندراوی جیادا وردەکاریی ڕێکارەکان دەخەنە ڕوو.


PM:05:17:27/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 1324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت