ئاماری رێژەی بارانبارین لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بڵاوکرایەوە
وێستگەنیوز-
بە پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی
گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لەماوەی شەو و رۆژی رابردوو زۆرترین
رێژەی باران لە کفری و چەمچەماڵ تۆمار کراوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی
کوردستان، نوێترین ئاماری بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە؛ بەگوێرەی
داتاکان زۆرترین رێژەی باران لە کفری و چەمچەماڵ تۆمارکراوە، هاوکات بارانە بەخوڕەکە
زیانی بە ریگاوبانەکانی سنووری هەولێر گەیاندووە.
بڕی بارانبارین بەگوێرەی ناوچەکان:
پارێزگای هەولێر:
هەولێر: 53.4 ملم
پیرمام: 42.3 ملم
شەمامک: 58.5 ملم
سۆران: 14.5 ملم
هیران: 57 ملم
خەبات: 51 ملم
شەقڵاوە: 29 ملم
حاجی ئۆمەران: 45.4 ملم
بارزان: 46 ملم
رواندز: 14.2 ملم
مێرگەسوور: 28 ملم
کۆیە: 40 ملم
سیدەکان: 36.5 ملم
دیبەگە: 35.5 ملم
چۆمان: 12.5 ملم
خەلیفان: 39.5 ملم
نازەنین: 15.1 ملم
بەنداوى گۆمەسپان: 14 ملم
بەنداوى دوین: 61 ملم
پارێزگای سلێمانی:
سلێمانی: 48.5 ملم
چەمچەماڵ: 70.3 ملم
دوکان: 24 ملم
بازیان: 51.5 ملم
رانیە: 34.5 ملم
قەلادزێ: 24 ملم
ماوەت: 37.4 ملم
چوارقوڕنە: 36 ملم
سەرکەپکان: 34.5 ملم
دەربەندیخان: 38.4 ملم
پێنجوێن: 28.5 ملم
ئاخجەلەر: 55 ملم
سەنگاو: 67 ملم
چوارتا: 61 ملم
یاخسەمەر: 45.2 ملم
سەید سادق: 27.6 ملم
بەرزنجە: 70 ملم
قەرەداخ: 51.1 ملم
قورگە: 47 ملم
تەکیە: 51.5 ملم
سیتەک: 37.7 ملم
پارێزگای دهۆک:
دهۆک: 27.3 ملم
زاخۆ: 22.4 ملم
ئاکرێ: 45.2 ملم
بامەڕنی: 33 ملم
مانگێش: 39 ملم
کانی ماسی: 54 ملم
ئامێدی: 48 ملم
بجیل: 41 ملم
گردەسین: 54.1 ملم
دینارتە: 43 ملم
باتوفە: 30 ملم
سەرسەنگ: 53.5 ملم
شێخان: 35 ملم
بەردەڕەش: 38.6 ملم
دێرەلوک: 47 ملم
باعەدرێ: 35.5 ملم
قەسڕۆک: 35.5 ملم
چەمانکێ: 59 ملم
زاویتە: 51 ملم
سێمێل: 34.2 ملم
شێلادزێ: 42 ملم
پارێزگای کەرکوک و دەوروبەری:
کەلار: 39 ملم
مەیدان: 52 ملم
خانەقین: 31.2 ملم
کفری: 76 ملم
شوان: 45.3 ملم
تەکیەی جەباری: 45 ملم
پارێزگای هەڵەبجە:
هەڵەبجە: 26.5 ملم
تەوێڵە: 33.8 ملم
خورماڵ: 24.9 ملم
بیارە: 26 ملم
سیروان: 27.5 ملم
زیانەکانی لافاو و بارانبارین لە هەولێر
بە پێی راپۆرتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان، بەهۆی
بارانە بەخوڕەکەی رۆژی 26ی ئاداری 2026، چەندین زیان لە سنووری پارێزگای هەولێر تۆمارکراون
کە لە نێوانیان:
- داخستنی پردی کۆنی بنەسڵاوە
لە ناوچەی پیشەسازیی بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو.
- پەککەوتنی پردی سەیداوە
بەهۆی کۆبوونەوەی رێژەیەکی زۆری ئاو.
- دروستبوونی گرفتی
هاتوچۆ لە ریگای نێوان (گوێر-هەولێر) لە نزیک گوندی قادریە.
- داخستنی ریگای گوندی قیرژەی
بناری سەفین و ریگای نێوان (شەقڵاوە-هیران) بەهۆی رۆچوون و لافاوەوە.
- دروستبوونی مەترسی لەسەر ماڵانی نزیک گۆمی دارەتوو، دوای
ئەوەی ئاستی ئاوی گۆمەکە گەیشتە 24 مەتر و سەرڕێژی کرد.
PM:02:14:27/03/2026
ئهم بابهته 1560
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت