کەشناسیی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ هەینی 27ی ئاداری 2026، ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، هەندێک کات لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان باران بەشێوەی لێزمە باران دەبێت، هەروەها ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم دەبێت، پلەکانی گەرما 1 بۆ 3 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 11 پلەی سیلیزی
پیرمام 8 پلەی سیلیزی
سۆران 10 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 3 پلەی سیلیزی
سلێمانی 9 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 10 پلەی سیلیزی
دهۆک 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی شەممە 28ی ئاداری 2026، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچرپچڕی دەبارێت بە تایبەت لە ناوچەکانی باکوور و باکووری رۆژهەلات پێشبینی دەکرێت رێژەی دابارین زیاتر بێت بەراورد بە ناوچەکانی تر، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر 13 پلەی سیلیزی
پیرمام 9 پلەی سیلیزی
سۆران 10 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 3 پلەی سیلیزی
سلێمانی 9 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 10 پلەی سیلیزی
دهۆک 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی
AM:10:36:27/03/2026
ئهم بابهته 404
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت