وەزارەتی رۆشنبیری: کارەکانی مەبەست سەردار بۆ هەمیشە بە نەمری دەمێننەوە
وێستگەنیوز-
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان پرسەنامەیەک بەهۆی
کۆچی دوایی رۆژنامەنوس مەبەست سەردار بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، کۆچکردوو لە ماوەی کاری
میدیاییدا لە دەزگا میدیاییەکان، وەک وێنەگرێکی ڕۆژنامەنووسی توانیبوی لە ڕێی کامێراکەیەوە
خزمەتێکی بەرچاوی بوارە جیاجیاکانی ژیان بکات.
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێم لە پرسەنامەکەیدا
دەڵێت، "بەداخ و پەژارەوە هەواڵی کۆچی ناوادەی وێنەگری ڕۆژنامەنووس (مەبەست سەردار)مان
پێگەیشت، بەو هۆیەوە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرسە و
سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و سەرجەم ڕۆژنامەنووس و وێنەگرانی کوردستان دەکات ".
ئاماژە بەوەشدەکات، "مەبەست سەردار، لە
ماوەی کاری میدیاییدا لە دەزگا میدیاییەکان، وەک وێنەگرێکی ڕۆژنامەنووسی توانیبووی
لە ڕێی کامێراکەیەوە خزمەتێکی بەرچاوی بوارە جیاجیاکانی ژیان بکات و کار و کۆششەکانی
بۆ خزمەتی ڕەوتی ڕۆژنامەگەری کوردی بۆ هەمیشە بە نەمری دەمێننەوە."
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی ئاداری
٢٠٢٦ مەبەست سەردار میدیاکارو کارمەندی بەشی تەکنیکی وێستگەنیوز بە رووداوی هاتوچۆ
گیانی لەدەستدا.
PM:04:16:26/03/2026
ئهم بابهته 316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت