کەشناسی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند
وێستگەنیوز-
کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت بارانبارین و هەندێک جار لەگەڵ
هەورە تریشقەدا سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش پێشبینی
بەفربارین دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان
ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی ئاداری 2026، ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت، نمە
باران و بارانی مامناوەند و هەندێک جار تەزرە و هەورە تریشقە سەرجەم ناوچەکانی
هەرێم دەگرێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو کە لە کاتەکانی شەودا لە سنووری پارێزگای سلێمانی و
گەرمیان ڕێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت و پێشبینی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لەو
ناوچانە دەکرێت.
هاوکات پێشبینی بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکانی
باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەکرێت و خێرایی با لە هەندێک کات و شوێندا بۆ
سەرووی 35 کم/ک چالاک دەبێت.
سەبارەت بە سبەینێ هەینیش، کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو
دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا ئەگەری دابارین لە زۆربەی ناوچەکان
لاواز دەبێت جگە لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان بارانبارین بەردەوام دەبێت .
لە ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسیدا هاتووە کە سبەینێ گەرما بەراورد بە
تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ 1-3 پلە نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر 12 پلەی سیلیزی
پیرمام 9 پلەی سیلیزی
سۆران 10 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی 11 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 11 پلەی سیلیزی
دهۆک 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی
AM:10:52:26/03/2026
ئهم بابهته 400
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت