پارەی كارەبای پڕۆژەی رووناكی بۆ مانگی 2 راگەیەنرا
وێستگەنیوز-
بە پێی ئەو داتایانەی وەزارەتی کارەبا بڵاویکردوونەتەوە، نیوەی
هاوڵاتیانی کوردستان لە پڕۆژەی ڕووناکیدا لە مانگی دوو (شوبات) کەمتر لە 36,000 دیناریان
بۆ گەڕاوەتەوە.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، خۆشحاڵە
بە دابەشکردنی پسوولەی کارەبای مانگی دوو بۆ هاوبەشانی ماڵان لەچوارچێوەی پرۆژەی ڕووناکی
کە تیایدا هاوڵاتیان کەمترین پارە دەدەن.
خشتەی یەکەم: بڕی پسوولەی نیوەی هاوڵاتیان بۆ مانگی دوو لە
پڕۆژەی ڕووناکی کەمترە لە:
کوردستان: 36,000 دینار
هەولێر: 30,000 دینار
سلێمانی: 35,000 دینار
دهۆک: 74,000 دینار
هەڵەبجە: 39,000 دینار
خشتەی دووەم: ژمارەی هاووڵاتیان و شوێنە بازرگانییەکان لە
پرۆژەی ڕووناکی بەپێی شارەکان:
کوردستان/
هاووڵاتیان: 4,427,000
شوێنی بازرگانی: 137،000
هەولێر/
هاووڵاتیان: 1،935،000
شوێنی بازرگانی: 61،000
سلێمانی/
هاووڵاتیان: 1،345،000
شوێنی بازرگانی: 35،000
دهۆک/
هاووڵاتیان: 495،000
شوێنی بازرگانی: 20،000
هەڵەبجە/
هاووڵاتیان: 135،000
شوێنی بازرگانی: 4،000
زاخۆ/
هاووڵاتیان: 238،000
شوێنی بازرگانی: 10،000
سۆران/
هاووڵاتیان: 144،000
شوێنی بازرگانی: 5،000
ڕاپەڕین/
هاووڵاتیان: 135،000
شوێنی بازرگانی: 2،000
ڕاشیگەیاندووە، بەپێی نرخە نوێیەکان، ٪80ی هاووڵاتیان، بەتایبەتی
کەمدەرامەتان، پارەیەکی کەمتر دەدەن لە جاران بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا
بۆ کارەبای مۆلیدە و کارەبای نیشتمانی.
PM:07:48:25/03/2026
ئهم بابهته 460
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت