سەبارەت بە نرخی نان قایمقامی سلێمانی ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە


وێستگەنیوز-

لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا داوا لە سەرجەم نانەواکان دەکات نرخی نان زیاد نەکەن، بە پێچەوانەوە بە توندی سزا دەدرێن.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، "ئاگاداری هەموو نانەوخانەکان دەکەین کە نرخی نان زیاد نەکەن و کێشی گونک کەم نەکەنەوە، ئەگەرنا توشی سزا و لێپێچینەوەی توند دەبن".

بە پێی ئاگادارییەکە، "هەر نانەوایەک هەشت نانی فرۆشت بەهەزار دینار، دەبێت کێشی گونکەکانی لە ٩٠ بۆ ٩٥ گرام کەمتر نەبێت".

هەروەها "ئەگەر شەش نانی فرۆشت بەهەزار دینار، دەبێت کێشی گونکەکانی لە ١٣٠ بۆ ١٣٥ غرام بێت".

لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی جەختدەکاتەوە "هەر نانەوایەک کێشی ئەم گونکانە کەمکاتەوە لەهەر شوێنێک بێت، لێپێچینەوەی توندی لەگەڵدا دەکەین و لێیقبوڵ ناکرێت، چونکە ئەمە قوتی خەڵکە و هاوکاری زۆری نانەوخانەکان کراوە".


PM:05:47:25/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت