ئاری هەرسین: حەشدی شەعبی گروپێکی سەرکوتکەرن کە بە وەکالەت شەڕ دەکەن
وێستگەنیوز-
بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان پێیوایە "رێکخستنی
حەشدی شەعبی بە یاسا لەپێناو خۆشبەختی خەڵکی عێراق و چەسپاندنی دیموکراسی" نییە
و دەڵێت ئەوان، "گروپێکی سەرکوتکەرن کە بە وەکالەت شەڕ دەکەن".
ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان،
لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا هۆشداری دەداتە لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کە مەترسییەکان
بە هەند وەربگرن و دەڵێت، "ئەم گروپە لە یاسادەرچووانە دژی قەوارەی هەرێمی
کوردستانن، ئەمانە سەیری ئەوە ناکەن کە تەمەنی یەکێک هەشتا یان حەفتایە، سەیری ئەوە
ناکەن کە ئەم فەرماندە سەربازییە لایەنگری پارتییە یان یەکێتییە، بەڵکو سەیری ئەوە
دەکەن کە تۆ کوردی خەڵکی کوردستانی. بەڵام بەداخەوە هەندێک لە لایەنە سیاسییەکان لە
هەرێمی کوردستان تائێستا یان خەبەریان نەبوەتەوە یان بێباکن بەرامبەر ئەم نامەیەی
کە بە رۆژی رووناک بۆ هەرێمی کوردستان دێت کە دەڵێت ئەم قەوارەیە نایەڵین هەبێت و
نایەڵین بمێنێت."
ئاری هەرسین هەروەها داوا دەکات رێگری لەو گروپانە بکرێت کە
دەیانەوێت خاکی کوردستان بکەنە ئامانج و دەڵێت، "حەق نییە کۆماری ئیسلامی ئێران
رێگە بدات کەس بە ناوی ئەوەوە شەڕی بەوەکالەت بکات بەرامبەر خەڵکی کوردستان. لە مێژووی
دوور و درێژی ئێمەدا نەبووە بستێک خاکی کەسمان داگیر کردبێ."
PM:04:34:25/03/2026
ئهم بابهته 176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت