تەرمی ئەو هاوڵاتییە دۆزرایەوە کە دوو رۆژ پێش ئێستا کەوتە ناو رووباری گاڕفێن
وێستگەنیوز-
ئەو هاوڵاتییەی کە دوو رۆژ پێش ئێستا بە ئۆتۆمبێلەوە لەگەڵ براکانی لە سنووری ئیدارەی راپەڕین کەوتنە ناو رووباری گاڕفێن ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.
ئەمیر حەسەن، پەیامنێری وێستگەنیوز لە ئیدارەی راپەڕین رایگەیاند، "ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی ئاداری 2026، تەرمی عەبدولرەزاق دۆزرایەوە کە رۆژی دووشەممە 23ی ئاداری 2026، لەگەڵ براکانی بە ئۆتۆمبێلەوە کەوتنە ناو رووباری گاڕفێن لە سنووری ناحیەی سەنگەسەر".
ئاماژەی بەوەکرد، "عەبدولرەزاق شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە و دوو براکەی دیکەی هەر رۆژی رووداوەکە رزگارکران و تەنها برینداربوون، بەڵام عەبدولرەزاق دیارنەمابوو ئەمڕۆ توانرا تەرمەکەی بدۆزرێتەوە".
PM:01:31:25/03/2026
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت