کەشناسیی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی ئاداری 2026، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی کاتەکان، نمە باران و بارانی مام ناوەند سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و بۆ ماوەیەکی کورتخایەن بارانبارینی بە لێزمە دەبێت لە سنووری گەرمیان و کەرکوک و هەڵەبجە و بەشێک لە باشووری رۆژهەڵاتی سنووری پارێزگای سلێمانی لە درەنگانی شەو و بەیانی رۆژی پێنجشەممەدا تاڕادەیەک بارانبارین لاواز دەبێت لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم، هەندێکجار خێرایی با چالاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کم/ک بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی، هەروەها پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە بە (2 – 4) پلە بە بەراورد لە تۆمارکراوی دوێنێ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 13 پلەی سیلیزی
پیرمام 8 پلەی سیلیزی
سۆران 10 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 5 پلەی سیلیزی
سلێمانی 10 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 11 پلەی سیلیزی
دهۆک 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی پێنجشەممە 26ی ئاداری 2026، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەندێک ناوچەدا، لە نیوەڕۆوە ریژەی دابارین زیاد دەکات و نمە باران و بارانی مامناوەند کە هەندێکجار هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، لە کاتەکانی شەودا رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت لەسنووری پارێزگای سلێمانی و گەرمیان بەراورد بە ناوچەکانی تر کە پێشبینی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەکرێت بە تایبەت لە سنووری گەرمیان، هەروەها بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەبێت و خێرایی با هەندێک کات چالاک دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر 15 پلەی سیلیزی
پیرمام 10 پلەی سیلیزی
سۆران 11 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 5 پلەی سیلیزی
سلێمانی 11 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 12 پلەی سیلیزی
دهۆک 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی
AM:11:11:25/03/2026
ئهم بابهته 260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت