مەزڵوم عەبدی: هاوخەمی خۆمان بۆ گەلی کورد و هێزەکانی پێشمەرگە دەردەبڕین
وێستگەنیوز-
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی
گشتی هەسەدە، هاوخەمیی خۆی بۆ شەهیدبوونی ژمارەیەک پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری سۆران
دەردەبڕێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 24ـی
ئاداری 2026، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی
ئێکس پەیامێکی سەرخۆشی ئاراستەی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات سەبارەت بە "شەهید
بوونی 6 پێشمەرگە و برینداربوونی 30 پێشمەرگەی دیکە".
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی
گشتی هەسەدە رایگەیاند "ئێمە هاوخەمی خۆمان بۆ گەلی کورد لە هەرێمی کوردستان
و هێزەکانی پێشمەرگە دەردەبڕین بەهۆی شەهیدبوونی پاڵەوانەکانیان. هەروەها سەرەخۆشی
لە سەرۆک مەسعود بارزانی، تەواوی بەرپرسانی هەرێم و بنەماڵەی شەهیدان دەکەین؛ بە هیوای
چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ 24ـی
ئاداری 2026، لە دوو هێرشی جیاوازدا بە مووشەکی بالیستی، بنکە و بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە
لە سنووری قەزای سۆران لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆردومان کران و بە هۆیەوە
شەش پێشمەرگە شەهید و 30 پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون.
PM:05:15:24/03/2026
ئهم بابهته 96
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت