قوباد تاڵەبانی: لەسەرەتاوە وتوومانە كە هەرێمی كوردستان بەشێك نیە لەم جەنگە
وێستگەنیوز-
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند لەسەرەتای شەڕەكەوە ئێمە وەك هەرێمی كوردستان وتوومانە كە بەشێك نین لەم جەنگە.
ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئاداری 2026، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رێوڕەسمی بەخاك سپاردنی پێشمەرگەی دێرین مامە غەفور، لە لێدوانێك بۆ میدیاكان سەبارەت بە مامە غەفور وتی "مامە غەفور یەكێكە لە تێكۆشەرە هەرە دێرینەكانی كوردستان بوو كە لە رۆژە سەختەكاندا لە پێناو خاك و نیشتماندا هەمیشە خۆی كردوە بە قوربانی لەم رێگەشدا چەند جار لەم رێگەدا برینداربووە".
قوباد تاڵەبانی سەبارەت بە شەهیدبوونی 6 پێشمەرگەو برینداربوونی 30 پێشمەرگەی تر بەهۆی هێرشێكی موشەكی ئێران وتی "سەرەخۆشی خۆمان دەگەیەنینە بنەماڵەو كەسوكاری ئەو پێشمەرگە قارەمانانە و ئیدانەی ئەو هێرشە نایاساییە دەكەین كە كراوتە سەریان".
وتیشی، " لەسەرەتای ئەم جەنگەوە وتوومانە كە ئێمە وەك هەرێمی كوردستان بەشێك نین لەم جەنگە و ئەم جەنگەمان بە دڵ نەبووە".
ئاماژەی بەوەشدا "ئێمە بە سوود وەرگرتن لە پەیوەندییەكانمان هەوڵی خۆشمان خستووەتە گەڕ بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە و دوورخستنەوە زیان لە هەرێمی كوردستان".
PM:02:46:24/03/2026
ئهم بابهته 48
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت