مەسرور بارزانی: هەموو رێکارێک بۆ رووبەڕووبونەوەی ئەم دوژمنکارییە دەگرینە بەر


وێستگەنیوز-

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشی سەر بارەگاکانی پێشمەرگە دەکات، کە بەهۆیەوە 6 پێشمەرگە شەهید و 30 پێشمەرگەش بریندار بوون.

مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "هێرشی دوژمنکارانەی غەدر و خیانەتی شەوی رابردوو بۆ سەر بارەگاکانی پێشمەرگە شەرمەزار و سەرکۆنە دەکەین، کە لە ئەنجامدا 6 پێشمەرگەی قارەمان شەهید و 30 پێشمەرگەش بریندار بوون."

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدەکان دەکات و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازێت.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە کرد، "هەموو رێکارێک بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم دووژمنکارییەی دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان دەگرینە بەر. داوا لە حکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین سنوورێک بۆ ئەم هێرشە دووژمنکارانەی سەر هەرێمی کوردستان دابنێن."



PM:01:56:24/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 52 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت