راگەیەنراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستانەوە
وێستگەنیوز-
وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی شەهیدبوون و برینداربوونی ژمارەیەک
پێشمەرگە لە هێرش بۆ سەر بارەگایەکی فیرقەی 7ی پیادەی دەڤەری 1 و هێزێکی فرقەی 5 ی پیادەی هێزی پێشمەرگە لە
سنووری سۆران راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
دەقی راگەیەنراوەکە:
بەرەبەیانی ئەمرۆ ٢٤/٣/٢٠٢٦ لە دوو هێرشی جیاواز دا ، بارەگایەکی
فیرقەی ٧ ی پیادەی دەڤەری ١ و هێزێکی فرقەی ٥ ی پیادەی هێزی پێشمەرگە لە سنووری سۆران،
لە کردەوەیەکی دوژمنکارانە و بە غەدر و خیانەت و دوور لە هەموو ئاکارێکی مروڤایەتی
و دراوسێیەتی، بەر هێرشی ٦ موشەکی بالیستی ئێرانی کەوتن و لە ئەنجامدا ٦ پێشمەرگەی
قارەمان شەهید و ٣٠ پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون. لە کاتێکدا کە بە توندترین شێوە
ئەم هێڕشە و هەموو هێڕشە تیروریستیانەی تر کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان شەرمەزار
دەکەین، دووپاتی دەکەینەوە کە ئێمە هەموو
مافێکمان هەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر دەستدرێژیەک کە دەکرێتە سەر گەل و خاکەکەمان.
بە هیچ جورێک چاوەڕوانی ئەوەمان نەدەکرد بەم جۆرە نامەردانە،
وەڵامی هەڵوێستی ئاشتیخوازانەی هەرێمی کوردستان بدرێتەوە. بەڵام تەمەنی غەدر و ستەم
کورتە و ئیرادەی ئاشتیخوازی سەردەکەوێت.
وێڕای پرسە و سەرەخۆشیمان بۆ بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدەکانمان
، هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکانمان دەخوازین . جارێکی دیکەش داوا لە هەموو
لایەک دەکەین شەڕ و ئاژاوە لە هەرێمی کوردستان بە دوور بگرن و داواش لە حکومەتی فیدراڵ
و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هەموو دۆستانمان دەکەین بەرانبەر ئەم پێشێلکاریانە بێدەنگ
نەبن و سنوورێک بۆ ئەم دەستدرێژییە بێباکانە
دابنرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە
٢٠٢٦/٣/٢٣
AM:11:40:24/03/2026
ئهم بابهته 556
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت