سەرچاوەیەکی باڵای سەربازییی پارتی بۆ وێستگەنیوز: بەڵێ شەهید و بریندارمان هەیە
وێستگەنیوز -
سەرچاوەیەکی باڵای سەربازی پارتی دیموکراتی کوردستان بەوێستگەنیوزی
ڕاگەیاند کە لەبۆردومانەکەی نیوەشەو شەهیدو بریندار لەهێزی پێشمەرگەی کوردستان هەیە.
سەرچاوەکە، لەبەر بڕیاری قەدەغەکردنی لێدوان لەسەر ڕووداوی
کەوتنەوەی مووشەک لەفەرماندەیی دەڤەری یەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان داوای کرد ناوەکەی
ئاشکرا نەکرێت بەوێستگەنیوزی وت "بەڵێ .بەداخەوە شەهیدو بریندارمان هەیە".
ناوبراو زانیاری لەسەر ژمارەی شەهیدو بریندارەکان نەووت .تەنها پشتڕاستی کردەوە کە شەهید و بریندار هەیە.
پێشتر وێستگەنیوز بڵاویکردەوە کەلەئەنجامی بۆردومانێکی مووشەکی
لەفەرماندەیی دەڤەری یەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەسنوری گوندی کەڵەکینی سەربە
پارێزگای هەولێر شەش پێشمەرگە شەهیدبوون و
لانی کەم 20 ی تریش برینداربوون.
بەڵام دوای هەواڵەکە فەرماندەیی ناوبراو ڕەتیکردەوە کە زیانی
گیانی هەبووبێت.
AM:10:46:24/03/2026
ئهم بابهته 144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت