سەرچاوەیەک بۆ وێستگەنیوز: لە هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ سەر پێشمەرگە شەش شەهید و زیاتر لە 20 بریندار هەیە
وێستگەنیوز-
سەرچاوەیەکی تایبەت لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئیدارەی سۆران بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "لە هێرشەکانی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئاداری 2026، بۆسەر بارەگاکانی فیرقەی 7 شەش پێشمەرگە شەهید بوون و زیاتر لە 40 پێشمەرگەش برینداربوون، بەڵام بە 22 پێشمەرگەی بریندار هێنراونەتە نەخۆشخانەکانی خەلیفان و سۆران".
ئەمەش لەکاتێکدایە فەرماندەیی دەڤەری 1ی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە لەبارەی هێرشەکان، بەڵام رایگەیاندووە "زیانی گیانی نییە".
هێرشەکان بەمجۆرە بوون:
- لە کاتژمێر 1:50 خولەک بارەگای فیرقە بە پێنج مووشەک بۆردوومان کراوە.
- لە کاتژمێر 2:50 خولەک جارێکی دیکە لە نزیک بارەگای فیرقە و بە دیاریکراوی لە سنووری گوندی کەلەکین، هێرشێکی دیکە بە یەک مووشەک ئەنجامدراوە.
AM:09:50:24/03/2026
ئهم بابهته 172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت